http://
لینوکس نێت، بریتیە لەماڵپەڕێکی تایبەت بەسیستەمی لینوکس هەر لەبابەتی ڕاهێنان و دامەزراندن لەسەر هەموو دابەشکرردنەکانی تاوەکو شیکردنەوە و ئامۆژگاری لەسەر ئەو زمانانەی کەبەڕاژەی ئەم سیستەمەوە پەیوەستن. خودی بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە تەنها بوونی سەرچاوەیەکی لینوکسە بەکوردی هەرچەندە زۆر لەبەکارهێنەران لەبازنەی سەرەتایدان. هەموو ئەو باسانەی لێرە باس دەکرێن جێگای سەرنج و ڕەخنەیان بۆ کراوەتەوە لەڕێگای خشتەی ناردنی سەرنج و بۆچوونەوە. بۆیە بێبەشمان مەکە. ئەوەش بزانە هیج لەم زانیاریانەی کەلەم ماڵپەڕەدا هەن، هیچ ڕێژەی جیگیر نین. دەکرێت لەداهاتوودا نوێبکرێنەوە و چاکتر و ئاسانتر بکرێن.
هەوڵ مەدە لەئاستی هەر زانیاریەکی ئێرە یان سەروێب تەنها سەر بەڵی و دروستە لێکدانەوەت بێت. هەموو زانیاریەک شایەنی نوێکردنەوەی و بەڕۆژکردنە جاهەرکەسێک بێت یان هەر خاوەنێتی و مۆرکێکی پێوە بێت. لینوکس نێت وەکو هەموو ماڵپەڕێک و ئامانج و پێپلانی خۆی هەیە. وە هیچ لەبابەت و بۆچوونەکانی ئێرە لەژێر مافی تاکەکەسیدا نامێننەوە بۆیە ئازادیت لەبڵاوکردنەوەیان لەهەرشوێنێکی تر یان دانانی بۆ هەرمەبەستێکی فێرکردن یان بەخشینی زانست بەبەرامبەر. هیچ لەم بابەتانەی ئێرە موڵکی نەتاکەکەسی نوسەرە نەماڵپەڕەکە (لینوکس.نێت).
Team details
- Email:
- Log in for email information.
All members
You must log in to join or leave this team.
Latest members |
Pending approval |
Latest invited
Mailing list
Policy: You must be a team member to subscribe to the team mailing list.
View public archive
View subscribers